محەمەد جەواد زەریف پاش دیداری لە گەڵ تارۆ کۆنۆ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن ڕایگەیاند: لەو دیدارە سەبارەت بە دۆخی ئێستای ناوچە، کردار و هەڵویستەکانی ئەمریکا، شێوەی پاراستنی بەرجام لە ئەگەری پێداگریی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە.
ناوبراو بیری هێنایەوە: بەڕێز وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لەو دیدارە جەختی لە پابەندی بە بەرجام و پەرەدان بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی ناوچە کردووە و لە بەرامبەردا من ئاماژەم بە شێوە و رێگەکانی کەم کردنەوەی ناوکۆکییەکانی ناوچە و وەستاندنی هەنگاوە شەڕخوازانەکانی ئەمریکا کردووە.
زەریف جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوای شەڕ و پێکدادان لە ناوچەدا نییە، بەڵام بەردەوام بە تەواو توانستەوە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەپارێزێت و ئێستاش هەمان کار دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش دا: لەو دیدارە باس لەوەش کرا کە ئەگەر بڕیار بێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرجام بپارێزێت، دەبێ لە بواری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران کە ئامانجی بەرجام بووە، هەنگاو بنێت و بەڵێن بدات و جگە لەوە رێگەیەکی دیکە بۆ پاراستنی بەرجام لە ئارادا نییە.
زەریف بڕیارە ئەمڕۆ لە گەڵ شینزۆ ئابە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دیدار و سەبارەت بە پەیوەندیگەلی دوو لایەنە، پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆ بکەن.